“خانمە پیرەکە” عاشقی یاریزانێکی چێڵسی بووە

یانەی یۆڤانتۆس جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی، جۆرجینۆ لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات هاوینی ئەمساڵ جۆرجینیۆ بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی، بەو پێیەی گرێبەستەکەی لەگەڵ “بلوز” لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت، هەروەها یانە ئینگلیزییەکە بەهۆی سزا سەپێنراوەکانی حکومەتی بەریتانیا، ئەگەر هەیە بە ناچارییەوە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە زیاتر لە جارێک بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بەستراوەتەوە، پێدەچێت بارودۆخەکە گونجاو بێت لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی واژووبکرێت.

جۆرجینۆی تەمەن 30 ساڵ، لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان 180 یاری بۆ چێڵسی کردووە، 26 گۆڵی تۆمار کردووە و هەشت گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

پێنج وەڵامی ڕۆناڵدینیۆ لەبارەی بەرشلۆنەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share