عێراق.. ئاڕ بی جی دەنرێت بە شوێنی خۆپیشاندەرانەوە و 10 كیلۆگرام C4 دەستیبەسەردا گیرا

هۆڵێك كە شوێنی كۆبوونەوەی خۆپیشاندەرانە لە نەجەف، بە گولـلە ئاڕ بی جی هێرشیكرایەسەر و هێزە ئەمنییەكان دەستیانگرتووە بەسەر 10 كیلۆگرام ماددەی (C4)دا.

ناوبەناو خۆپیشاندەرە تشرینییەكانی پارێزگای نەجەف لە هۆڵێكی شاری كوفە بەناوی هۆڵی نارنج كۆدەبنەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گولـلە ئاڕ بی جی هێرشیكرایەسەر.

بەپێی لێدوانی لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگاكە، بەو پێیەی هێرشەكە لە بەرەبەیاندا بووە و هۆڵەكە چۆڵ بووە، كەس نەبووەتە قوربانی، بەڵام هێرشەكە زیانی ماددیی گەورەی گەیاندووە بە هۆڵەكە.

هاوكاتی ئەو هێرشە و لە نەینەوا، هێزە ئەمنییەمان سێ “تیرۆریست”یان دەستگیركردووە كە 10 كیلۆگرام ماددەی (C4)یان پێبووە.

هەر ئەمڕۆ لە بەغداد حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون كە یەكێكیان بە ئەنجامدانی كاری تیرۆریستییانە تۆمەتباركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە،…
Total
0
Share