(5) هێرشبەر و نێیمار بۆ مانچستەر یونایتد

یانەی مانچستەر یونایتد لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە و ئێریک تین هاگ داوای هێرشبەرێکی ژمارە (9)ی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ئێریک تین هاگ بەنهێنی و بەئاشکرا داوای هێرشبەرێکی ژمارە (9)ی لە ئیدارەی مانچستەر یونایتد کردووە، دووپاتیشیکردووەتەوە، ڕاشفۆرد هێرشبەری سەرەڕم نییە و دەبێت وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری لە پێگەکەیدا بکرێت.

ناوەکانی دوشان ڤلاهۆڤیچ (یوڤانتۆس)، ڤیکتۆر ئۆسیمین (ناپۆلی)، جۆناسان دەیڤید (لیل)، هاری کەین (تۆتنهام)، تامی ئەبراهام (ڕۆما) داواکراوی یانە سوورەکەن، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی کارگێڕی خواست لەسەر هاری کەین بووە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە نێیمار یەکێکی دیکەیە لە داواکراوەکانی شێخانی قەتەر ئەگەر بێتو خاوەندارێتی یانەکە بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

زێدان دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان لووتکەی لە لازیۆ بردەوە و خزمەتی ناپۆلی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share