(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان بڕی.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی میسڕ و کامیرۆنی خاوه‌ن یاریگا و ڕێکخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌که‌ ئه‌نجامدرا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و هاوڕێیانی به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

کاتی یاسایی یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات، بۆیه‌ باناچارییه‌وه‌ په‌نا بۆ کاته‌ زیادکراوه‌کان برا و له‌ نیو کاتژمێری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌دا هیچ یه‌کێک له‌ جه‌مسه‌ره‌کان له‌ تۆمارکردنی گۆڵدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

به‌ لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ به‌ ئه‌نجامی (3-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ یاریی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا، له‌ یاریی کۆتاییشدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ده‌بنه‌وه‌، که‌ پێشتر سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر بورکینا فاسو تۆمارکردبوو.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێکی داعشدا دوو پێشمەرگە بریندار بوون

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمریکا دەمارێکی دیکەی داعشمان بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share