لە هێرشێکی داعشدا دوو پێشمەرگە بریندار بوون

چەکدارانی داعش کاتژمێر 10:30ی خولەکی ئەمشەو، چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، پێشمەرگە هێرشەکەی چەکدارانی داعشی تێکشکاندووە و گومان دەکرێت دوو چەکداری داعش کوژرابن و چەند بریندارێکیشیان هەبێت.

ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی فراوانی ناوچەکەوە، چەکدارانی داعش لە بەرزاییەکانی قەرەچوغ هێرش دەکەنە سەر دانیشتوانی ناوچەکە و پێشمەرگە، ئەگەرچی تا ئێستا چەند ئۆپەراسیۆنێک لەو ناوچانە دژی چەکداران ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ سوپاسی ئەو كەسانە دەكات كە هاوكاربوون بۆ گەڕاندنەوەی شایستەكانی جوتیاران

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە، هەوڵی گەڕانەوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمیان داوە. لە…
Total
0
Share