ئەو بۆکسێنەرەی ڕکابەرەکەی کوشت دەڵێت: خۆم دەکوژم

سیفیسیلی منتونگوا، ئەو بۆکسێنەرە ئەفریقییەی هەفتەی ڕابردوو لەناو مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە بووە هۆی مردنی ڕکابەرەکەی، بارودۆخی دەروونی زۆر خراپە و دەڵێت، “کۆتایی بە ژیانی خۆم دەهێنم.”

هەفتەی ڕابردوو لە چێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پاڵەوانێتی کێشی سووکی ئەفریقای باشوور بۆ یاریی بۆکسێن، سیفیسیلی منتونگوا ڕووبەڕووی سیمیسو بوزیلیزی بووەوە، لە کاتێکدا یارییەکە نزیک بوو بەرەو یەکسانبوون بڕوات، بەڵام بوزیلیزی لەناکاو مشتە کۆڵەکانی ئاراستەی بۆشایی کرد و دەرکەوت لە مێشکیدا تووشی کێشەی تەندروستی بووە.

دوای پشکنینەکان دەرکەوت دووچاری خوێنبەربوونی مێشک بووە، دوای چەند کاتژمێرێکیش لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

لەو بارەیەوە سیفیسیلی منتونگوا بە “Sowetan Live”ی ڕاگەیاندووە، “ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بوومەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێکردووم، دوای مردنی ڕکابەرەکەم هەڕەشەکان زیادیان کردووە، خۆڕاگریم لەدەستداوە، ئێستا من لەبەردەم ئەو ئەگەرەدام کە خۆم بکوژم.”

هەروەها دەڵێت، “بردنەوەی ناسناوی WBFی ئەفریقای باشوور لەڕووی داراییەوە یاریدەدەرم دەبێت، من بە تەنها خێزانەکەم بەخێو دەکەم، بەڵام خەڵکی بە بکوژ ناوم دەبەن لە کاتێکدا ئێمە وەرزشمان کردووە، دەکرا لەنێو مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەدا من بمرم نەک بوزیلیزی.”

بابەتی پێشتر

کۆنمیبوڵ بۆ ڤینگەر: ڕێزی خۆت بگرە، جیهان تەنها ئەوروپا نییە

بابەتی دواتر

نێتفلێکس SQUID GAME دەکات بە ڕاستی

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی نایابی…
Total
0
Share