زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی لێخۆشبوونی قەرزی ئاویان بۆ کراوە

دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی بڕیاریدا لەکاتی گەڕانەوەی قەرزی ئاودا 15% ‏لێخۆشبوون بۆ بەشداربووانی ئاو بکرێت، زیاتر لە سێ هەزار هاوبەش لە سلێمانی لەو ‏بڕیارەی وەزارەت سوودمەند بوون.‏

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەبارەت بە بەدەمەوەهاتنی هاوبەشانی ‏ئاوی شاری سلێمانی لە بڕیارەكە، ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاوڵاتی ‏سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاویان لە شاری سلێمانی کردووە و بە  لێخۆشبوونی ‏ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو سوودمەندبوون لە بڕیارەكەی حکومەت، ڕۆژانە ‏هاوڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو دەکەن و ‏سوودمەند دەبن لە بڕیارەكەی حکومەتی هەرێمی كوردستان”.‏

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریداوە ئەو لێخۆشبوونە بۆ بەشداربووانی ئاو ‏بەردەوام بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان قەرزەکانیان بدەنەوە.‏

لە ماوەی ڕابردوودا پرسی پارەی ئاو لەناو هاوڵاتییاندا زۆرترین کاردانەوەی لای ‏هاوڵاتییان هەبووە، بە تایبەت لەسەر پێوەری زیرەک و ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەشداربووانی ‏ئاو دێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری عێراق: لە دوای ڕووداوەكانی حەسەكەوە گرتووخانەكان دەپشكنین

بابەتی دواتر

نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share