دژەتیرۆری عێراق: لە دوای ڕووداوەكانی حەسەكەوە گرتووخانەكان دەپشكنین

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشكرایكرد، لەدوای ڕووداوەكانی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە كە داعشەكان هەوڵی هەڵاتنیان دا، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە گرتووخانەكانی عێراقدا بەرپاكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت، “هەڵمەتەكە بە فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەرپاكراوە و ڕۆژی 22ی كانوونی دووەم دەستپێكراوە و تا ئەمڕۆ 30ی مانگ بەردەوام بووە”.

لەبارەی ئەو گرتووخانانەی هەڵمەتەكەیان تیادا بەڕێوەبراوە، دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، “هەڵمەتەكە گرتووخانەی ناوەندیی تاجی، گرتووخانەی ناوەندیی كەرخ، گرتووخانەی عەدالە/ كازمییە، گرتووخانەی ناوەندیی ناسڕییە “حووت”، گرتووخانەی ناوەندیی بەسڕە، گرتووخانەی چاكسازیی ناوەندیی بابل “ئەلكەفل” و گرتووخانەی فەیسەڵییە لە پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە”.

ئاشكرایكردووە، “لەو هەڵمەتەدا هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆر زانیاریی گرنگ و وردی دەستكەوتووە لەبارەی شانە تیرۆریستییەكان كە دەیانەوێت ئاسایشی عێراق و ناوچەكە تێكبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share