هەولێر.. پێشمەرگەیەک بۆ چارەسەركردنی منداڵەکانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران مانیگرتووە

پێشمەرگەیەک داوای بەهاناوەچوونی منداڵەکانی دەکات، کە نەخۆشییەکی دەگمەنیان هەیە و دەڵێت، ئەگەر تا دوو مانگی دیکە چارەسەر نەکرێن، توانای بینینیان لەدەستدەدەن.

ڕزگار نوعمان، پێشمەرگەیە لە لیوای دووی پیادە لە یەکەی 80، خۆی و منداڵەكانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر مانیانگرتووە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دوو منداڵی نەخۆشییەکی دەگمەنیان هەیە، کە بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا تەنها 16 کەس ئەو نەخۆشییەیان هەیە.

ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، “پزیشکەکان تەنها دوو مانگیان بۆ یەکێک لە منداڵەکانم داناوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا چارەسەر نەکرێت، چاوەکانی لەدەستدەدات”.

پێشمەرگە دەمدەرامەتەكە وتیشی، “منداڵەکەم ناوناوە (پێشمەرگە)، بۆیە ئەگەر لەبەرخاتری ناوەکەشی بێت داوادەکەم حکومەت هاوکارییم بکات”.

پێشمەرگە مانگرتووەکە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە ماوەیەکی کەمدا دوو ڤیزای ئەڵمانیای پێبدەن، تاوەکو (پێشمەرگە)ی کوڕی بباتە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share