یەكەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندنی باڵا ئەنجامدەدرێت

زانكۆی سلێمانی یەكەمین ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدەدات.

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە 4ی ئازاری ئەمساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووی زانكۆدا ئاهه‌نگی ده‌رچوون بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) بۆ دەرچووانی ساڵانی 2019 تا 2024 ئەنجامدەدات.

دەشڵێت، ئاهەنگەكە به‌ ئاماده‌بوونی خوێندكارانی خوێندنی باڵا، ستافی ئه‌كادیمی زانكۆ، ده‌سته‌ و كه‌سایه‌تیه‌ كارگێرییه‌كانی زانكۆ بەڕێوەدەچێت.

دەرچووانی ئەو ساڵانە بۆ ناو تۆماركردن دەتوانن كلیك لێرە بكەن. یان سەردانی سایتی رەسمیی زانكۆی سلێمانی بكەن.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی سەرما 250 هەزار کەسی لە ئەمریکا بێ کارەبا کرد

بابەتی دواتر

نوێترین پەیامی سەرۆکی هەرێم لەبارەی مووچەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share