حكومەتی هەرێم: سیستمی نوێی كارەبا جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هاوڵاتییانیشە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی سمارت میتەرز لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و جەختیشدەكاتەوە، “هاوڵاتییان دڵخۆشن بەم گۆڕانكارییە بنەڕەتییە و جێگەی دڵخۆشی ئێمەشە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، یەكێك لە پڕۆژە‌ گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، دانانی سیستمی سمارت میتەرزی كارەبایە، واتا پێوەری زیرەك و ئێستا ڕێژەی دانانی ئەم سیستمە لە پارێزگای دهۆك گەیشتووەتە 90% و بڕیار وایە لە سەرجەم هەرێمی كوردستاندا جێبەجێبكرێت.
لە ڕِاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هاوڵاتییان دڵخۆشن بەم گۆڕانكارییە بنەڕەتییە، چونكە خۆیان دەبنەوە كۆنترۆڵكەری كارەباكەیان و لەمەودوا بەپێی پێویستی خۆیان كارەبا دەكڕن و بەكاریدەهێنن و چیتر فەرمانبەری گەڕۆك ناچێتە نێو سنووری ماڵەكانیان و مەترسی و سووتانی كارەبا و وایەرە سەرەكییەكانیشیان كەمدەبێتەوە و لە هەمووشی گرنگتر پێویستیان بە مۆلیدە نابێت و بوونی ئەم سیستمە نەبووەتە هۆی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان، چونكە هیچ بڕە پارەیەك لە كرێی كارەباوە زیادنەكراوە و بە هەمان نرخی ئێستایە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “ئەنجامی دانانی ئەو سیستمە ئەرێنی و دڵخۆشكەر بووە هەم بۆ هاوڵاتییان و هەم بۆ خودی حكومەت، بۆیە لەم پێناوەدا كارەكان لە پارێزگای دهۆك بەردەوامن و كۆمپانیای جێبەجێكار لە ژێر چاودێریی حكومەت، بەردەوامە لە روونكردنەوە و هۆشیاركردنەوەی هاوبەشان لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو سیستمە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ سێیەم دۆڕاندنی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكرێتە ئەلیكترۆنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share