نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا، ڕافائێل نادال بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی گراند سلامی بەرزکردەوە.

دوای گەڕانەوە لە پێکانێکی درێژخایەن، ڕافائێل نادال لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤ یاریکرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو لە بەرژەوەندیی ماتادۆرەکەی ئیسپانیا کۆتاییهات.

میدڤیدێڤ توانی لە سەرەتاوە بەهێز دەربکەوێت و کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی بە ئەنجامی (2-6)، (6-7) بردەوە، بەڵام ئەفسانەکەی ئیسپانیا توانی لە کۆمەڵەی سێیەم و چوارەمدا ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی تۆماربکات و هەردوو کۆمەڵەکەی بە ئەنجامی (6-4)، (6-4) بردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەدا و دوای یاریکردن بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر و 24 خولەک، دووبارە نادال بەهێزەوە گەڕایەوە و بە ئەنجامی (6-5) سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەستەم تۆمارکرد.

بە بردنەوەی ئوسترالیای کراوە، نادال ژمارەی ناسناوە بەدەستهاتووە گەورەکانی “گراند سلام”ی لە تەمەنی وەرزشیدا گەیاندە 21 ناسناو، بەوەش توانی ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسرا و نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی تێبپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی لێخۆشبوونی قەرزی ئاویان بۆ کراوە

بابەتی دواتر

سلێمانی بڕی غازی کەمتری بەراورد بە هەولێر پێدەگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share