کۆمەڵ: هیچ لایه‌نێك مافی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بكات

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ڕایگەیاند، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق بكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا هاتووە، “ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین تاكو كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی سه‌رۆككۆمار لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید یه‌كلاببنه‌وه‌ و ئه‌ویش دواتر وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ بكات و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئه‌جێندای سه‌ره‌كیی كارەكانی بێت، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140”.

کۆمەڵی دادگەری ڕاشیگەیاندووە، “پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ته‌نها مافی لایه‌نێكی دیاریكراو نییه‌، پێیمان باشبوو، پێشتر هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید ڕێك بكه‌وتنایه‌”.

بابەتی پێشتر

منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

بابەتی دواتر

عێراق پارە بلۆككراوەكانی ئێران سەربەست دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بەڵێن بە هەرێم دەدات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەردانی بەرێوەبەری گشتيی بانكی ڕافیدەین-مان كردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر هەرێم هەماهەنگ…
زیاتر ببینە

خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

خوولی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ڕادەگەیەندرێت و كەسانی مەدەنییش دەگرێتەوە. بەپێی زانیارییەكان، خوولێکی ئەفسەران…
Total
0
Share