وەزیری كشتوكاڵی هەرێم هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك ئاشكرادەكات

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشك ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت پێشتر لێخۆشبوونی باج لەسەر عەلەف و پێكهاتەكانی تایبەت بە عەلەف كراون و ئاسانكاری بۆ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان كراوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی مریشك بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی عەلەفەوە بووە و ئێمە بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان دەبین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بۆ كەمكردنەوەی نرخی مریشك چەند هەنگاوێك نراوە كە تایبەت بە لێخۆشبوونی باج لەسەر عەلەف و پێكهاتەكانی كە نرخەكەیان داببەزێت بە جۆرێك كە نرخی مریشك بەرزنەبێتەوە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش هەوڵدەدەین لە دابینكردنی گازدا هاوكاریی كێڵگە پەلەوەرییەكان بكرێت و هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە نرخی مریشك بەرز نەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share