بەغداد بەڵێن بە هەرێم دەدات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەردانی بەرێوەبەری گشتيی بانكی ڕافیدەین-مان كردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر هەرێم هەماهەنگ بێت ئەوا لقەكانی بانكەكەمان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە.

د. بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەغـداد سەردانی بەڕێز عەبدولحسێن جەمال بەرێوەبەری گشتیی بانكی ڕافیدەین-مان كرد، بەفەرمی داوامانكرد كە كار بكـەن بۆ دووبارەكردنەوەی لقی بانكـەكەیان لە كوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەت.

ڕاشیگەیاند، بانـكی ڕافیدەین ئامادەی پیشاندا كە ئەگەر حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵیان لە ماوەیەكی كەمدا لقیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكـەنەوە و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن لە قەرزە جۆرا و جۆرەكانیان و پێشینەكانیان و خزمەتگوزاریەكانی دیكەی بانكەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکانەوە ئاگداری شۆفێران دەکاتەوە کە سەردانی ناوتۆمارکردن بەپێی پیت هەڵوەشاوەتەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share