خوولی ئەفسەران دەستپێدەکاتەوە

خوولی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ڕادەگەیەندرێت و كەسانی مەدەنییش دەگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، خوولێکی ئەفسەران لە هەردوو کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ دەکرێتەوە و بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارە داراییەكان، نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە.

لە کۆلێژیی سەربازیی قەڵاچوالان 150 کەسی مەدەنیی دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و 12ی ئامادەیی وەردەگیرێن وەك لە زانیارییە سەرەتاییەكاندا هاتووە و مەرجە كەسەكە تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترنەبێت و لە 35 ساڵیش زیاترنەبێت.

خوولەكە كەسانی سەربازییش دەگرێتەوە و بەپێی زانیارییەكان، 350 کەس لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە وەردەگیرێن و تا ئێستا مەرجی وەرگرتنی ئەوان ڕوون نییە.

لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ وەردەگیرێن، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەكان هاوشێوەی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان یاخود نزیك لەو ژمارەیە دەبن و ماوەی خوولەکە بۆ كەسانی مەدەنی نۆ مانگ و بۆ هێزی پێشمەرگەش دوو ساڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share