منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی غازی زۆپاوە منداڵێک لە ناحیەی عەربەت خنکاوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی لەبەردەم زۆپاکەدا جێیهێشتبوو.

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، “هۆکاری مردنەکە بەهۆی غازی زۆپاوە بووە”.

منداڵەکە تەمەنی ساڵ و نیوێکە و دایکی لەبەردەم زۆپای غازدا دایناوە بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت، بەڵام ئاگر لە زۆپاکەدا نەماوە و غازەکە بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە منداڵەکە مردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share