بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە

کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕی باران لە حاجی ئۆمەران بووە کە 3.6 ملیم بووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، لە خەلیفان 2.8 ملیم، ناحیەی دینارتە 2.2 ملیم، چۆمان 2.0 ملیم، رەواندز 1.8 ملیم، مێرگەسۆر 1.6 ملیم، بەرزێوە 1.0 ملیم، باران باریوە.

هەروەها لە ئاکرێ و بارزان 0.4 ملم، سۆران 0.2 ملیم، لە دهۆک و شەقلاوە دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، “ئەو سیاسەتەی ئێستا پارتی پەیڕەوی دەكات خۆیان لێی زەرەمەند دەبن و هاوشێوەی ڕیفراندۆم ئەنجامی…
Total
0
Share