هەسەدە بەتەواوەتی غوێرانی كۆنترۆڵكردەوە

هەسەدە كۆنترۆڵكردنی تەواوی زیندانی غوێران و دۆخی حەسەكەی ڕاگەیاند، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعشیش كە خۆیان ڕادەستكردووەتەوە، نزیك هەزار بووەتەوە.

لە دوایین ڕاگەیەندراوی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە لەبارەی دۆخی حەسەكە و كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییەكانی غوێران ڕایگەیاندووە، هێزەكان لە ئۆپەراسیۆنەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و دۆخی مەترسیداری ئەمنی لە زیندانی غوێران لە حەسەکە و دەوروبەری زیندانەكە تێپەڕێندراوە و ڕەوشەکە کۆنترۆڵکراوە، تەواوی زیندانەكە كەوتووەتەوە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

هەسەدە ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعشی دەستگیركردووە، كە بەشداربوون لە هێرش بۆسەر زیندانەكە، ئەوانەشی لەناو زیندانەكەوە بەشداربوون لە هەوڵی هەڵاتنەكە، ناچاركراون خۆیان ڕادەستبكەن.

بەپێی نوێترین ئاماری ئاشكراكراو، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە دەستیگركراون و خۆیان ڕادەستكردووەتەوە، گەیشتووەتە نزیكەی هەزار.

هەسەدە دووپاتیكردووەتەوە، لە ناوچەكانی دێرەزور، ڕەقە و حەسەکە، بە وردی كێوماڵ و گەڕان بەدوای داعشییەكان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەرازیل بۆ ڕیاڵ مەدرید: نەخێر، یاریزانتان پێنادەین

بابەتی دواتر

نەوەی نوێی داعش مەترسیدارترە و شێوازی شەڕكردنی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share