تورکیا بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ڕۆژئاوا بۆردومانکرد

photo: hawar NEWS

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بنکةیەکەی سەربازيی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە شاری تەلتەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و چەند كةسيَك برینداربوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ڕۆژئاوا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بنکەی “مەیسی سەربازی تەلتەمر”ی بۆردومان کردووە و چەند ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوون.

بۆردومانەکەی سوپای تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بۆردومانەکان بۆسەر شەنگال و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 10 کەس بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراون.

دوێنێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاشكرایكرد، لەئەنجامی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، هەشت کەس شەهید و چواری دیکەش برینداربوون، “لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون، چواریان شەڕڤانی یەبەشە-ن، کە لە نەخۆشخانەکە تیمار دەکران، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و لە فەرمانی 2014-دا، کاتێک بانگەوازیی سەفەربەربوون کرا، بۆ ئەوەی بریندارەکانی کۆمەڵگای ئێزدیی دەرمان بکات، وەکو پزیشک هاتبوو بۆ شەنگال و لەو کاتەوە خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی…
Total
0
Share