بەرازیل بۆ ڕیاڵ مەدرید: نەخێر، یاریزانتان پێنادەین

بەڕێوەبەر و ڕێکخەری هەڵبژاردەی بەرازیل، جۆنینیۆ پاولێستا ڕەتیدەکاتەوە ڕێپێدان بە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بدات بۆ بەشداریکردن لە جامی شای ئیسپانیا.

ڕێکەوتی 3ی شوبات (پێنجشەممە) یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووبوونەوەی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدەدات، بەر لەو ڕێکەوتە، چوار یاریزانی یانە ئیسپانییەکە کە پێکهاتوون لە: ئیدێر میلیتاو، ڤینیسیۆز جونیۆر، کاسیمێرۆ و ڕۆدریگۆ گوس، لەلایەن هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بانگهێشتکراون چالاکییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدەن.

ڕێکەوتی 28ی کانونی دووەم (هەینی) سیلیساو بەرامبەر ئیکوادۆر یاریدەکات، دوای ئەو وادەیە ڕێکەوتی 2/2 هەڵبژاردە زەردەکە ڕووبەڕووی پاراگوای دەبێتەوە، بە یەک ڕۆژ دوای ئەو یارییە، ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بلباو یاریدەکات، بەو جۆرە چوار یاریزانەکە ناتوانن بەشداری لە یارییە چارەنوسسازەکەی ڕیاڵدا بکەن.

جۆنینیۆ پاولێستا، ڕێکخەری کارەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل بە ڕۆژنامەی “ئیل لارگێرۆ”ی ڕاگەیاندووە، “ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ڕێکەوتی 2ی شوبات ناتوانن کامپی مەشقەکان بەجێبهێڵن، وەڵامی ئێمە بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانانە نەخێر بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاپۆرتا: ئەگەر بونەوەرێک لە مەریخەوە بێتە سەر زەوی یەکسەر دەزانێت (ڤار) یارمەتی ڕیاڵ مەدرید دەدات

خوان لاپۆرتا، کاندیدی سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان و زۆرینەی میدیاکان پێیان وایە، ئەندامانی یانە بەهیوای…
Total
0
Share