هەولێر: ئەو کەسەی ماتۆڕی دیلیڤەرییەکەی دزی دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسەی دوێنێ ماتۆڕی دیلیڤەرییەکەی دزی ئەمڕۆ دەستگیرکراو و ماتۆڕەکەش رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە کارمەندێکی دیلیڤەری لە کاتی نوێژکردن لە مزگەوتی ئیمامی عەلی ماتۆڕسکیلەکەی دزرا، دوای ئاگادارکردنەوەمان، تیمێکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێنا و توانیمان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بیدۆزینەوە و دەستگیری بکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” دەستبەسەر ماتۆڕسکیلە دزراوەکەدا گیراوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە تۆمەتبارەکە ناوی ع، ا، ع، تەمەن 17 ساڵ کوردە و خەڵکی شاری هەولێرە و هەر لەو شارە دادەنیشێت دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە”.

“ئاشکراشی کرد، “لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا 11 ماتۆڕ لە شاری هەولێر دزراوە، تونراوە 16 کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیربکرێن و رادەستی دادگا بکرێن.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کرواتیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا بە پەناڵتی ژاپۆنی تێپەراند

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا سزاكانی سەر پێشێلكارانی مافەكانی مرۆڤ درێژدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share