چەند چەكدارێك لە كەركوك نزیکەی 150 ملیۆن دینار لە ماڵێك دەدزن

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، چەند چەکدارێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەکە، چوونەتە سەر ماڵێک و بە بەهای 150 ملیۆن دیناری عێراقی دزییان کردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لە گەڕەکی حەی واست روویداوە و ئەو چەکدارانە خۆیان وەک هێزی ئەمنی ناساندووە بە ماڵەکە و دوای ئەوەی چوونەتە ژوورەوە، قاسەی ماڵەکەیان بە خاوەن ماڵەکە کردووەتەوە و 60 هەزار دۆلار، 10 ملیۆن دینار و بە بەهای 50 ملیۆن دینار زێڕ و دوو مۆبایلیان دزیووە.

دوای ئەوەی شتەکانیانشیان بردووە، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەشیان لەناو گەرماوی ماڵەکەدا دەستبەسەرکردووە و پاشان هەڵهاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share