پارێزگارى سلێمانى ڕایگه‌یاند، لە سبەینێوه ده‌وام له دامودەزگا حکومییەکان ئاسایی دەبێتەوە و لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوام دەبن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “لە سبەینێ دووشەممه‌وە، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن و لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا دەوام ئاسایی دەبێتەوە”.
پارێزگار ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی و نەخوازراودا، بڕیاری پێویست تایبەت بە سنووری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌هۆی به‌فربارین و سه‌رماوه ده‌وام له فه‌رمانگه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات.