کچەکەی پیلێ بەرازیلییەکان لە تەندروستیی باوکی دڵنیادەکاتەوە

ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و جیهان، پیلێ لە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەردایە و کچەکەی دووپاتیدەکاتەوە، تەندروستی جێگیرە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی تەندروستیی پیلێ-ی ئەفسانەی بەرازیل و ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، کیلی ناسیمێنتۆ، کچی ئەفسانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام نووسیویەتی، “دوێنێ لە ئەپلیکەیشنی وەتساپ و تۆڕەکانی دیکەوە چەندین نامەم پێگەیشتووە، شۆکبووم بەهۆی ئەوەی وتراوە و ڕوویداوە، لێرەوە ئاگاداراتان دەکەمەوە، بارودۆخی باوکم وەک خۆیەتی و باشە، هیچ شتێک لە دەستنیشانکردنە پزیشکییەکانی گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە”.

پیلێی ئەفسانە، تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بووە، ماوەیەکە چارەسەری ئەو نەخۆشییە وەردەگرێت، ناوبراو تەمەنی 81 ساڵە و لە ماڵەکەی خۆی لەنێو خێزانەکەی جێگیرکراوە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، پزیشکەکانی پێیانوایە بە باشی کارلێکی لەگەڵ چارەسەرەکاندا کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ڕازیل نمایشێکی ناوازه‌ی کرد و سڕبیای پۆڵایینی تێپه‌ڕاند

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا…
Total
0
Share