دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

جارێكی دیكە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان دەستدەكاتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران .

هەرچەندە بڕیاربوو وەزارەتی دارایی دوێنێ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەكانی ڕەگەزنامە دابەشبكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەهۆكاری لافاوەوە لە هەولێر كرایە پشووی فەرمی، دابەشكردنی مووچە ڕاگیرا.

بۆیە وەزارەتەكە ئەمڕۆ دەستدەكاتەوە بە دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانەی بڕیاربوو دوێنێ مووچە وەرگرن.

لە 25ی مانگەوە وەزارەتی دارایی دابەشكرنی مووچەی دەستیپێكردووە، بەڵام پرۆسەكە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەچووە، تا ئێستاش بەغداد 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share