وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نەوت بەسەر 80% ی هاوڵاتییان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک خێزان دابەشکراوە کە دەکاتە رێژەی 80% کۆی نەوتی دابەشکراو.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، تا ئێستا 219 ملیۆن و 674 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 93 هەزار و 372 خێزاندا دابەشکراوە.

نرخی ئەو نەوتەی وەزارەتەکە دابەشیکردووە، بڕی 105 هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێک.

وەزارەتەکە ئاشکراشیکردووە، بڕی 30 ملیۆن و 89 هەزار و 543 لیتر نەوت لە عەمبارەکان ماوەتەوە و 250 هەزار و 181 خێزانیش تا ئێستا نەوتیان بەسەردا دابەشنەکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خرایه‌خواره‌وه‌ ‏

هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانیان له‌ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر خسته‌خواره‌وه‌.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان فڕۆكه‌یه‌كى…
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە کارەکانیان

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (‌هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر بەردەوام دەبن لە…
Total
0
Share