نوری مالكی: چێوەی هەماهەنگی یەكدەنگە و سوورە لەسەر حكومەتی شەراكەت

نوری مالكی یەكدەنگیی چێوەی هەماهەنگی لە بەشداریكردن و بەشدارینەكردن لە حكومەت دووپاتدەكاتەوە، پێچەوانەی ویستی سەدریش، باس لە حكومەتی شەراكەت دەكات.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كە سەركردایەتیی چێوەی هەماهەنگیش دەكات، لە تویتێكدا نووسیویەتی، “بۆ ئەوانەی لە پەرۆشییەوە لەبارەی چێوەوە دەپرسن، دەڵێین، چێوەی هەماهەنگی بەهێز و یەكگرتووە و هەڵوێستی یەكە”.

مالكی قسەشی لەبارەی دیدی چێوەكە بۆ پێكهێنانی حكومەت كردووە، نووسیویەتی، “بیرۆكە كردارییەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت و ئیدارەدانی دەوڵەت لەسەر بنەمای بەشداریپێكردن (شەراكەت) و یەكترتەواوكردنی تەواوی پێكهاتەكان تیایدا بونیادنراوە، لەژێر سەقفی دەستووردا.

نوری مالكی دووپاتیشیكردووەتەوە، “چێوە كۆیە لەسەر دەستگرتن بە یەك هەڵوێستەوە لە بەشداریكردن و بەشدارینەكردن لە حكومەتدا، پێداگریشە لەسەر ئەوەی هەموو لایەنەكان كۆببنەوە لە پێكهاتەی هاوپەیمانیی تەوافوقی، بۆ ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی لێكەوتەدار لەسەر پرۆسەی سیاسی”.

قسەی نوری مالكی لەبارەی یەكدەنگیی چێوەی هەماهەنگی لەبارەی حكومەتی داهاتوو لەكاتێكدایە، قسە هەیە لەبارەی ئەوەی چەند لایەنێكی چێوەكە ئامادەن بەشداریی حكومەتی داهاتوو بكەن، لەكاتێكدا موقتەدا سەدر سوورە لەسەر دوورخستنەوە و بەشداریپێنەكردنی نوری مالكی لە حكومەتەكەدا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی عێراق ڕێگە دەدات بە ڤاكسینكردنی منداڵانی شەش ساڵ بەرەوسەر

بابەتی دواتر

دوای چاندنی دڵ، چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەركەوتنی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سوریا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە سوریا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share