ژنێک بە هاوکاری کچەکەی هاوسەرەکەی کوشت و لاشەکەی سوتاند

مردن

لە پارێزگای کەربەلای عێراق ژنێک بە هاوکاری کچەکەی هاوسەرەکەی کوشت و تەرمەکەی سوتاند.

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە، “لەپارێزگای کەربەلا، ژنێک بە هاوکاری کچەکەی هاوسەرەکەی کوشتووە و دواتر لاشەکەی سوتاندووە و ناشتوویەتی”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “کچەکە تەمەنی 12 ساڵانە و تا ئێستا هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە ئاشکرانەکراوە”.

ئاشکراشیان کردووە، “پۆلیس توانیویانە تەرمەکە دەربهێننەوە، تۆمەتبارانی تاوانەکە دەستگیربکەن و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا…
Total
0
Share