دوای چاندنی دڵ، چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەركەوتنی بەدەستهێنا

تیمێكی پزیشكی سەركەوتنی نەشتەرگەرییەكی چاندنی هەردوو گورچیلەی بەرازیان لە ‏جەستەی پیاوێكدا، كە مێشكی مردووە، لە ویلایەتی ئالابامای ئەمریكی ڕاگەیاند.‏

نەشتەرگەرییەكە لە چێوەی نوێترین هەوڵەكانی ڕزگاركردنی نەخۆشدایە لەڕێی چاندنی ‏ئەندامانی جەستەی بەرازدا، كە لەڕووی بۆماوەوە ئامادەكراوە.‏

خایمی لۆك، لە زانكۆی ئالاباما لە بێرمنگهام، كە سەرۆكایەتیی نوێترین توێژینەوەی ‏دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی سەرجێگا “سریري”ی چاندنی گورچیلەی بەرازی كردووە، ‏ڕایگەیاند، “كەمی ئەندامەكانی جەستە قەیرانێكە كە پێشبینی ناكرێت، هیچ چارەسەرێكی ‏ڕاستەقینەشمان نییە بۆی”.‏

بەمدواییە هەوڵی لەو جۆرە ناونیشانی میدیاكانی داپۆشیوە، هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ‏توێژینەوەكانی تایبەت بە چاندنی ئەندامانی گیانداران لە جەستەی مرۆڤدا.‏

سەرەتای ئەم مانگە پزیشکانی زانکۆی ماریلاند توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن لە ‏نەشتەرگەریی چاندنی دڵی ‏بەراز بۆ نەخۆشێک، کە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکاندا بوو ‏و ئاشكرایانكرد، ماوەی سێ ڕۆژە بە ‏دڵی بەرازەکەوە دەژی.‏

پزیشکانی ناوەندی پزیشکیی ماریلاند لە زانکۆی ماریلاندی ئەمریکی ڕایانگەیاند، ‏لە ‏یەکەم ئەزموونی پزیشکیدا توانیویانە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی چاندنی دڵی ‏بەراز ‏بۆ مرۆڤ ئەنجامبدەن، ئەمەش یەکەم ئەزموونی چاندنی دڵی ئاژەڵە بۆ مرۆڤ، کە ‏کەسی ‏وەرگر بتوانێت بژی بەبێ ئەوەی جەستەی ڕەتکردنەوەی خێرای بۆ ئەندامە ‏بێگانەکە ‏هەبووبێت. ‏

پێشتر نەشتەركاران لە زانكۆی نیویۆرك توانییان گورچیلەی بەراز بۆ ماوەیەكی كاتی بە ‏خوێنە دەمارەكانی كەسێكی مردووەوە ببەستنەوە و سەرسام بوون بە كاركردنی.‏

بابەتی پێشتر

نوری مالكی: چێوەی هەماهەنگی یەكدەنگە و سوورە لەسەر حكومەتی شەراكەت

بابەتی دواتر

سێ منداڵی کورد بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک…
Total
0
Share