تەندروستیی عێراق ڕێگە دەدات بە ڤاكسینكردنی منداڵانی شەش ساڵ بەرەوسەر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو منداڵانەی تەمەنیان شەش ساڵ بۆ سەرەوەیە واتە منداڵانی پۆلی یەک بۆ سەرەوە دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

جاسب حوجامی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسینی بۆ کەسانی سەروو 12 ساڵ دا، ئێستاش بڕیارەکە ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان شەش ساڵ بۆسەرەوەیە.

بەپێی بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی، هۆکاری بڕیارەکە بۆ زۆریی ژمارەی خوێندکاران لە قوتابخانەکان و ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری ئەو تەمەنە لەیەک پۆلدا دەگەڕێتەوە، سەرەڕای بەرکەوتنی زۆریان و کەمیی خۆپارێزییان.

سەبارەت بە ژەمی سێیەمی ڤاکسین بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، سەرجەم ئەوانەی دوو ژەمی تەواوی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە دەتوانن دوای تێپەڕینی شەش مانگ ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

توێژینەوەیەكی زانستی دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن. توێژەرانی توێژینەوەكە كە پێداچوونەوەیان بە 357…
Total
0
Share