دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ یانەی برایتۆن، تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری چێڵسی ڕایگەیاند، ”هەست بە هیلاكی دەكەین و یاریزانەكان ناتوانن ڕابكەن و پێویستمان بە پشووە”.
تۆخێڵ باسی لەوە كرد، تیپەكەی لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زۆر هیلاكە و یاریزانەكان توانای ڕاكردنیان نەماوە.
وتیشی، “گەنجەكانم پێویستیان بە پشووە، پێویستیان بەوەیە كەمێك لە تۆپی پێ دووربكەونەوە، هیچ چارەسەرێكی ترم نییە”.
تۆخێل ڕەتیكردەوە كێشەی لەگەڵ هیچ یاریزانێكی چێڵسی هەبێت و ئاشكرایكرد، بێزاربوونیان بەهۆی زۆریی یارییەكانیانەوەیە.