(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سێ خاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ داماڵی و لووتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌ لیڤه‌رپوڵ برده‌وه‌.

ئارسیناڵ له‌ یاریگای “ئیماراتس” میوانداریی لیڤه‌رپوڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لاوانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانه‌رز” له‌ خوله‌که‌کانی یه‌ک، 45، 75 له‌لایه‌ن گابریێل مارتینێلی و بوکایۆ ساکا (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی 34 و 53 له‌لایه‌ن داروین نونێز و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ-وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئارسیناڵ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 24 و له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیر بوو، لیڤه‌رپوڵی ڕکابه‌ریشی به‌ 10 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی ده‌یه‌م.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share