نێوانی دێمبیلی و لاپۆرتا خراپ دەتەقێتەوە !

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی ئامادەنییە بە مەرجە دیاریکراوەکانی ئیدارەی خوان لاپۆرتا بۆندەکەی نوێبکاتەوە و چاوەڕواندەکرێت کێشەکان قوڵترببنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن “ڕادیۆ کەتەلۆنیا ڕاک 1″ـەوە بڵاوکراوەتەوە، یانەی بەرشلۆنە لەهەوڵدایە بە مووچەیەکی کەمتر مووچەی عوسمان دێمبیلیی فەرەنسی نوێبکاتەوە، بەڵام یاریزانەکە هەڵوێستێکی جیاوازی نیشانداوە، بەهۆیەوە ڕەنگە بخرێتەسەر کورسیی یەدەگ و لە پێکهاتەی یانە ئیسپانییەکە دووربخرێتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دێمبیلی لەڕێگەی لێپرسراوی کارەکانییەوە ئیدارەی بارسای ئاگادارکردووەتەوە، کە دەبێت وەک یاریزانێکی گەورە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، لەپێناو واژووکردنی بۆندێکی نوێدا داوای پاداشتی بە بڕی 40 ملیۆن یورۆ کردووە، 20 بۆ خوودی خۆی و 20 بۆ لێپرسراوی کارەکانی، هەروەها داوای مووچەی ساڵانەی بە بڕی 200 ملیۆن یورۆ کردووە بۆ ماوەی پێنج وەرز، واتا کۆی گشتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی نزیکی 250 ملیۆن یورۆ دەبێتەوە، ئەو نرخەش بۆ ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە مەحاڵە.

دێمبیلی تەنها بەو داواکارییە خەیاڵییانەوە نەوەستاوە، بەڵکو دووپاتیکردووەتەوە، بەدەر لەو مەرجانەی دەستنیشانکردووە، ئامادەنییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە کە ئەوەش دەرفەتی پێدەدات لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

‏(NBA) دێنڤەر لە لەیکەرزی بردەوە و نێتس بەردەوامە لە بردنەوەکانی

بابەتی دواتر

فەیسبووك لە عێراق ڕێگە بە ڕیكلامی جادووگەری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share