کلۆزە یەکەم پۆستی ڕاهێنانی وەرگرت

یانەی سپۆرت کلەپ ڕایندۆرف ئالتاخی نەمسایی میرۆسلاڤ کلۆزەی گۆڵکاری مێژوویی ئەڵمانیای وەک ڕاهێنەر ناساند.

کلۆزە لە 137 یاریدا 71 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمار کردووە، لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018 یاریدەدەری ڕاهێنەری “دای مانشافت” بووە، ساڵی 2018 بوو بە ڕاهێنەری تیپی خوار 17 ساڵی بایرن میونشن، وەرزێکیش وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هاوشانی هانزی فلیک کاری کردووە.

کلۆزە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “هەستێکی ئەرێنیم هەیە و دەبوو لە سەرەتاوە ئەو هەستەم هەبووایە، لێرە لە شوێنی گونجاودام، یەکەم گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئالتاخ ئەوەندە کراوە بوو، دیار بوو کە دەمەوێت لەم یانەیە دەستبەکار ببم.”

ئاڵتاخ لە کۆتایی وەرزی ڕابردووی خولی نەمسا (2021/2022) لە پلەی کۆتاییدا خۆی گرتەوە، بەڵام توانیان خۆیان لە دابەزین بۆ خولەکانی خوارتر بە دوور بگرن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ هالاند

بابەتی دواتر

خەڵاتی "لاوی ئاڵتوونی" لەنێوان دوو بەهرەمەندی ڕیاڵ و بارسا-دایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share