تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لە هەڵەیەکی بڵاو لەبارەی ئۆمیکرۆنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد کە پەتای کۆرۆنا کۆتایینایەت، هۆشداریشیدا لەو هەڵە باوەی دەوترێت گۆڕاوی ئۆمیکرۆن نابێتەهۆی نیشانەی قورس.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، “ئۆمیکرۆن جیهانی بەگیرهێناوە، ئەو هەڵەیە مەکەن کە کەسی تووشبوو بە ئۆمیکرۆن ناکەوێتە نەخۆشخانە و نەبێتەهۆی مردن، تائێستا حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن سیستمە تەندروستییەکانیان تووشی کێشە کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای ئەمە کە ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی فراوان لەجیهاندا بڵاوبووەتەوە کۆرۆنا کۆتایینایەت، ئەگەری هەیە گۆڕاوی نوێ سەرهەڵبدات.

لە 11ی کانونی دووەمدا ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تائێستا COVID-19 لە قۆناغی پەتادایە، بەڵام بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆن دەکرێت بیکات بە نەخۆشییەکی باو کە مرۆڤایەتیی لەگەڵیدا هەڵبکات.

مارکۆ کاڤالێری بەرپرسی ستراتیژی ڤاکسینەکان لە ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی بەرگریی لەناو خەڵکدا و لەگەڵ بوونی ئۆمیکرۆن دەکرێتڤ بەرگریی سروشتیی بەرفراوانتر دروست ببێت کە هاوشانی ڤاکسینەکان بتوانێت وابکات ڤایرۆسەکە ببێتە نەخۆشییەکی باو.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختیکردەوە کە ئۆمیکرۆن مەترسیدارە، بەتایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی نەخۆشیی دیکەیان هەیە.

بابەتی پێشتر

تۆماس تۆخێڵ: چێڵسی پێویستی بە پشووە

بابەتی دواتر

له‌ 10 ڕۆژدا نۆ كۆڵبه‌رى كورد بوونەتە قوربانی ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share