مێسی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەكانی پاریس سان جێرمان

پێگەی فەرمی پاریس سان جێرمان چەند وێنەیەكی مێسی-ی ئەرجەنتینی لە ڕاهێنانەكاندا ‏بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بە چاكبوونەوەی داوە.‏

مێسی لە سەرەتای ساڵی 2022ەوەوە نەیتوانیوە بەشداریی سێ یاریی یانەی پاریس سان ‏جێرمان بكات.‏

لەوكاتەوەی لە كۆرۆنا چاكبۆتەوە، ئەوە یەكەمجارە بەشداریی ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی ‏پاریس دەكات.‏

مێسی لە جامی فەرەنسا و دوو یارییەكەی لیۆن و بریست لە خولی فەرەنسا نەیتوانی ‏بەشداری بكات.‏

پێنج ڕۆژ لەبەردەم مێسی-یە بۆ ئەوەی لە ڕووی جەستەییەوە خۆی بۆ یارییەكەی ڕیمس ‏ئامادەبكات.‏

مێسی لە 11 یاریی خولی فەرەنسا یەك گۆڵی بۆ پاریس كردووە، لە پێنج یاریی چامپیۆنز ‏لیگیش پێنج گۆڵی كردووە.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

بابەتی دواتر

تۆماس تۆخێڵ: چێڵسی پێویستی بە پشووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی هەڕەشە دەكات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە هەڕەشە لە یانەكانی ڕكابەر دەكات و دەڵێت هێشتا ماومانە ئاستمان زیاتر بەرز بێتەوە. بەرشلۆنە…
Total
0
Share