(ڤیدیۆ) لووتکەی ئارسیناڵ و لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئەمشه‌و یەکشەممە، یارییەکانی هەفتەی (30) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، ئارسیناڵ بەرامبەر لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی تۆمارکرد.

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا “ئانفێڵد ڕۆدز” یاریی هەفتەی (30) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 42، 87 لەلایەن محەممەد سەڵاح و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی هەشت و 28 لەلایەن گابریێل مارتینێلی و گابریێل جیسۆزەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (73) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، یانەی لیڤەپوڵ-یش بە (44) خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

نوێترین بڕیار لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە

بابەتی دواتر

نانت 2-2 مۆناکۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share