بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی پێویستی دەرمانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دابیندەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەهۆی دابینكردنی بڕی پێویستی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە سوپاسی ئاراستە دەكات.

پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی “سوپاسی زۆر”ی خۆی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند بەهۆی “دابینکردنی بڕێکی زۆر باش و پێویستی دەرمان بە بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دینار” بۆ نەخۆشخانەكەیان.

دەشڵێت، “بەداخەوە بەهۆی نەمانی دەرمان، هاوڵاتییان ناچاردەبوون ئەو دەرمانانە لە دەرەوە بکڕن”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هاوكارییەكە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری منداڵانی کوردستان.

بابەتی پێشتر

دەوڵەمەندترین وڵاتی نەوت و خاوەن خراپترین ئابوری

بابەتی دواتر

لە 24 کاتژمێردا لە سلێمانی چوار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share