هەولێر.. چەند كەسێك دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەك و دزینی ئۆتۆمبێلەكەی راگەیاند.

هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، دوای ئەوەی پیاوێك سكاڵای كرد كە كوڕەكەیان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری شۆفرلێت كروز دزیوە، تیمێك لە پۆلیسی هەولێر پێكهێندرا و بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە كرا.

ئاشكرایكرد، تۆمەتباران كوڕەكەیان ئازادكردووە و دوای پێنج كاتژمێر لە رووداوەكە سێ كەس بە تۆمەتی رووداوەكە دەستگیركران كە دانیانناوە بە تاوانەكە و هاوكات دانیانناوە بە تاوانێكی دزیكردنیش لە گەڕەكی ڕاستی شاری هەولێر.

راشیگەیاند، تۆمەتباران رادەستی یاساكران و بەپێی ماددەی 442 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای سلێمانی لەسەر ڕوداوی چێشتخانەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو كەسانەی دوێنێ هەڵیانكوتایەسەر چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەستگیركراون. سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی…
Total
0
Share