لە 24 کاتژمێردا لە سلێمانی چوار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیادیانکردووە و بەهۆیانەوە چوار کەس لە سنووری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بەختیار محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وتی، “ئەو ڕووداوانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویانداوە، زیاتر لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار بوون، لەناو شاریش چەند ڕووداوێک ڕوویانداوە، کە زیاتر لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و سەر پردەکان بوون”.

ڕاشیگەیاند، ئەو ڕووداوانەی قوربانی و برینداریان لێکەوتووەتەوە لە دەرەوەی شار بوون، بەتایبەت لە سنووری دوکان و کۆتەڵ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 10 کەس برینداربوون.

بەختیار محەمەد هۆکاری ڕووداوەکانی بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی بەستەڵەک و ئاسەنگ لە ڕێگاوبانەکان گەڕاندەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ئاسانکاری، پێویستە شارەوانی ڕێشوێنی زیاتر بگرێتەبەر وەک ڕشتنی خوێ و هەندێک لە ئامێرە تایبەتمەندەکانیان بەکاربهێنن، هەروەها شۆفێرانیش زیاتر ئاگاداربن و دووریی پێویست بۆ سەلامەتییان بپارێزن.

وتەبێژی هاتوچۆ لەڕێگەی “تۆڕی میدیایی ئێستا”وە داوایکرد ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، هاوڵاتییان ئۆتۆمبێل بەکارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share