بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد لەبارەی سەرچاوەكانی وزە گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدرێژەی دیدارەكانیدا لە واشنتن، لەگەڵ كیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە چوارچێوەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری و وزە جەختیلێكرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی پێشكەوتوو بۆ كەرتی وزە تاوەكو ببێتە مایەی گەشەكردن و ئاوەدانی نەك هۆكارێك بێت بۆ دروستكردنی ناكۆكی.
وتیشی، “بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و ئامانجمانە ئەو سەروەتە نیشتمانییە لەخزمەت خەڵك و پێشخستنی وڵاتدا بێت، بۆ ئەوەش لەگەڵ دۆستانمان لە بەغداد گفتوگۆ دەكەین و هەوڵدەدەین پێكەوە بە تێڕوانینێكی نوێوە كاربكەین و وڵات بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانی ئاڕاستە بكەین”.
بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا هەڵگری پەیامێكی نیشتمانییە

بابەتی دواتر

رەوەند مەلا مەحمود: سەردانەكەی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا بۆ خزمەتكردنی میللەتەكەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى: پشتگیریی خوێندکاران دەكەین و داوا لە حكومەت دەكەین دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكاتەوە

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، پشتگیریی داوا ڕەواكانی خوێندکاران دەكەین و داوا…
Total
0
Share