زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنی ئەو وڵاتە و جیهاندا دروستكرد.

لە گرتە ڤیدیۆییەكدا كە لەناو هۆڵێكی ئاهەنگگێڕاندا لە جەزائیر تۆماركراوە و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و راگەیاندنەكاندا بڵاوكراوەتەوە دەبیندرێت كە زاوایەك ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا كڕیوە و بە دیاری دەیبەخشێت بە بووكەكەی.

ئەو زاوایە ئەستێرەكەی كردووە بە ناوی بووكەكەیەوە و پێشكەشیكرد و دەڵێت، ”بەدوای دیارییەكی تایبەتدا دەگەڕام كە جیاوازبێت و لە كۆتاییدا ئەو بیرۆكەیەم بە مێشكدا هات”.

ڤیدیۆكە مشتومڕێكی زۆری لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دروستكرد و هەندێك دەڵێن، ”هیچ شتێك لە دیارییەكی تایبەت جوانتر نییە كە جیاواز بێت لەوەی كە باوە و دیارییەكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بووكەكە تاوەكو كۆتایی ژیانی لە بیری بمێنێتەوە”، بەڵام هەندێكی دیكە بیرۆكەكەیان بە بێمانا پێناسە كرد و دەڵێن، ”سوودی كڕینی ئەستێرەیەك چییە كە خاوەنەكەی نەتوانێت بەكاریبهێنێت و ئەوە تەنها جۆرێكە لە خەیاڵكردن”.

لە ساڵی 2002 بیرۆكەی كڕینی ئەستێرەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان دەنگیدایەوە، دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی فیلمی ئەمریكی (A walk to remember)كە پاڵەوانی فیلمەكە لە یەكێك لە دیمەنەكاندا ئەستێرەیەكی پێشكەش بە خۆشەویستەكەی كرد و دوای ئەوەش كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئەستێرەكان دەركەوتن.

بیرۆكەی كڕینی ئەستێرەیەك لە ئاسماندا وەك جۆرێك لە دیاری بووەتە دیاردەیەكی بەربڵاو و ئەو كۆمپانیایانەی ئەو خزمەتگوزارییە پێشكەشدەكەن ناوی ئەستێرەیەك دەكەن بە ناوی كڕیارەكانیانەوە و بەڵگەنامەیەكی خاوەندارێتیی ئەلیكترۆنییان پێشكەشدەكەن، بەڵام ئەو بابەتە هیچ سەرچاوەیەكی یاسایی نییە وكە نرخەكەی لە نێوان 50 بۆ 500 هەزار دۆلار دایە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هەورە بروسكەوە دابەشكردنی ئاوی ماڵان راگیرا

بابەتی دواتر

ئەسترازێنیکا کشانەوەی جۆرێک لە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنای لە جیهان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share