بەهۆی هەورە بروسكەوە دابەشكردنی ئاوی ماڵان راگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەورە بروسكەوە دابەشكردنی ئاو لە هەڵەبجە راگیراوە و سبەینێ ئاو دابەشناكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دانیشتووانی هەڵەبجە ئاگاداردەكاتەوە و بەھۆی لێدانی ھەورە بروسكە، لە یەكێك لە تاوەرەكانی كارەبای پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پڕۆژەكە كارناكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ڕۆژی چوارشەممە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت، تیمی تەكنیكیی پڕۆژەكە كاری گۆڕینی ئەو بەشانەی تاوەرەكە دەكەن، كە لە كاركەوتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵێکی ئاسمانیی دیکە دەست بە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی، دەستپێدەکات. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share