هونەرمەند ناشاد کۆچی دواییکرد

کەمێک پێش ئێستا ھونەرمەندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە ناشاد لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ سەرقاڵی وێنەکێشان بوو و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

بڕیاربوو لە رۆژی 11ی ئەم مانگە لە خانەی بەساڵاچووان پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ بکرێتەوە و زیاتر لە 100 تابلۆی هونەریی ناشادی تێدا نمایشبکرێت و خەڵاتی رێزلێنانی پێببەخشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ئەو وێنانەی رەخنە و دەنگدانەوەیان لێكەوتەوە روونكردەوە دەدات

پەیوەست بە بەکارهێنانی موجەلەدی رۆژنامەی خەبات و خستنە ژێرپێی چەند کەسێک، یەکێتیی مامۆستایان روونکردنەوە دەدات. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
Total
0
Share