فڕۆکەکانی تورکیا شەش کاتژمێر بۆردومانی گوندەکانی زاخۆیان کردووە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ی کانونی یەکەم بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بۆردومانی گوندەکانی سنوری زاخۆیان کردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک، دڵشاد هیمۆ ڕایگەیاند کە بۆردومانەکە لە کاتژمێر 12ی شەوەوە دەتیپێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو شەش کاتژمێرەدا فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی 10 گوندی سەربە قەزای زاخۆیان کردووە کە شوێنی بۆردومانەکە تەنها سێ کیلومەتر دورە لە ناوەندی ناحیەی باتیفا.

ئەو گوندانەشی بۆردومان کراون بریتیین لە (بەرانش، کەشانێ، خیزاڤا، بانکێ، منینێ، ئەڤلھێ، نزورێ، رویسێ ,شویدنێ، کالگھور)کە دەکەونە سنوری ناحیەی باتیفا و دەرکارێ لە سنوری قەزای زاخۆ.

لە بوردومانەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترسێکی گەورەی لای هاوڵاتییانی ناوچەکە پەیداکردووە

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ تاوەکو 2021 یاری ناکاتەوە

بابەتی دواتر

ئیسکۆ دەفرۆشن؟ زێدان بۆچوونی گۆڕاوە و ئیدارەی ڕیاڵی ئاگادارکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share