نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 86 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بۆ سه‌روو 86 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕه‌كاندا نرخی نەوتی برێنت بۆ 86.48 دۆلار به‌رزبووەوه‌.

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش بۆ 84.43 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ى کاریگەرییەکانی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن و زیادبوونى خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا وایانكردووه‌ نرخه‌كه‌ى به‌رزترببێته‌وه‌ .

هاوكات له ‌ماوه‌ى كه‌متر له ‌مانگێكدا نرخى نەوت لە 71 دۆلاره‌وه‌ بۆ 86 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر دروستبوونی ئاستەنگی لە چەند ڕێگایەکی سەرەکی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم لەبارەی "بارانی بەستوو"ەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت…
Total
0
Share