کەشناسیی هەرێم لەبارەی “بارانی بەستوو”ەوە ڕوونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی دوێنێ کەشناسیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە “بارانی بەستوو” کرد، ئەو وشەیە بۆ هەندێک لە هاوڵاتییان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نامۆ بوو، بۆیە کەشناسیی هەرێم لەبارەی ئەو حاڵەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

کەشناسی لەو بارەیەوە دەڵێت، “بارانى بەستوو freezing Rainواتە کاتێک بارانەکە دەکەوێتە نێوان دوو چینى سارد، دڵۆپە بارانە بەستووەکە دادەبارێت بۆ چینى ژێرەوەى خۆى بە چینیکى گەرمتر دەڕوات دووچارى گۆڕانکارى دێت و لە حاڵەتى بەستن دەگۆڕێت بۆ حاڵەتى شلبوونەوە پاش نزیکبوونەوەى بە زەوى دووبارە دڵۆپە بارانەکە ڕووبەڕووى بارستە هەوایەکى سارد دەبێتەوە و دووبارە دیبەستێتەوە، بەڵام بەهۆى کەمبوونەوەى کاتى نێوان بەرگەهەوا ساردەکە و ڕووى زەوى ناتوانێت بە تەواوى بیبەستێت بەشێوەى بارانى بەستوو دادەبارێت و لەڕووى کەشناسییەوە کۆدى 66 وەردەگرێت “.

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 86 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی دواتر

عامری دێتە هه‌ولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share