نرخی لیرەی سوری زیاتر بەرزبووەوە

جارێکی دیکە نرخی لیرەی سوری بەرزبووەوە و خواست لەسەری زیادیکردووە.

رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی لیرەی سوری زیاتر بەرزبووەوە و خواستی هاوڵاتییان لەسەری زیادیکردووە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری 245 هەزار دینارە، لەکاتێکدا چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەو نرخە لەنێوان 100 هەزار بۆ 110 هەزار دیناربوو.

وتیشی، رۆژی رابردوو نرخەکەی گەیشتە بەرزترین ئاستی کە ملیۆنێک لیرەی سوری گەیشتە 300 هەزار دینار و دواتر دابەزییەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

لەبارەی هۆکارەکانەوە وتی، خواستێکی زۆر لەسەر لیرەی سوری هەیە و هاوڵاتییان پێیان وایە نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەوەش دوای گۆڕانکارییەکان لە سوریا، هاوکات بڕەکەشی لەبازاڕدا کەمبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی لە مانگی رەمەزاندا راگرت

وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ و قه‌رزه‌كانی هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا لە بانکە حکومییەکان رابگرێت. وه‌زاره‌تی دارایی…
Total
0
Share