هاتوچۆی هەولێر دروستبوونی ئاستەنگی لە چەند ڕێگایەکی سەرەکی ڕاگەیاند

هاتوچۆی هەولێر داخرانی چەند ڕێگایەکی سەرەکی بەهۆی بەفربارینەوە ڕاگەیاند، دەڵێت، ‏دوای پاککردنەوەی ڕێگاکان، ئەگەر پێشهاتی نوێ نەبێت، دەکرێنەوە.‏

لە هۆشدارییەکدا بۆ شۆفێران، هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ‏ئاگاداردەکەینەوە، ئێستا ڕێگاکانی (زینەتیر بالیسان ڕانیە، دەربەند سەفین هیران، هیران ‏شەقڵاوە) پاکدەکرێنەوە و ئامادەدەکرێن بۆ بەکارهێنان”.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، “تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و ‏پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، خەریکی پاککردنەوە و ڕژاندنی خوێن بۆ درووستنەبوونی ‏شەختە و بەستەڵەک لەسەریان، ئەگەر هیچ ئاستەنگێکی تازە نەیەتە پێش، بەڕووی ‏هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە”.‏

بۆیە هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەكات پەلە نەکەن لە چوون بەرەو ئەو ڕێگایانە، ‏لەکاتی کردنەوەی ڕێگاکانیش بۆحاڵەتی پێویست نەبێت بەکاریان نەهێنن، چونکە ئەگەری ‏دووبارە دابارینی بەفری لەناکاوی هەیە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن. چیا قاسم، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share